كۆتینیۆ جارێكى تر درێسى لیڤه‌رپول ناپۆشێت

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 15:45


راپۆرته‌ رۆژنامه‌كا ئاشكرایان كردوه‌ ئه‌ستێره‌ى هێلى ناوه‌راستى به‌رازیلى و یانه‌ى لیڤه‌رپول فلیپ كۆتینیۆ به‌رامبه‌ر ئیڤه‌رتۆن یارى ناكات له‌یارى دێرى میرساسید له‌ رۆژى پێنچ شه‌مه‌ى داهاتوو له‌ جامى یه‌كێتى ئینگلیزى .
رۆژنامه‌ى ده‌یلى ستارى به‌ریتانى ئاشكراى كردوه‌ ئه‌مرۆ پشكنینه‌ پزیشكیه‌كان بۆ كۆتینیۆ ئه‌نجام درا و ده‌ركه‌وتوه‌ له‌ پێكانه‌كه‌ى ته‌واو چاك نه‌بۆته‌وه‌ .
رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌ لیڤه‌رپول چاوه‌روان به‌رشلۆنه‌ ده‌كات بۆئه‌وه‌ى له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى گرێبه‌ستى كۆتینیۆ یه‌كلا بكاته‌وه‌ .
رۆژنامه‌كه‌ دووپاتى كردۆته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌رشلۆنه‌ ده‌سته‌واره‌یه‌كى فه‌رمى پێشكه‌ش بكات ،ئه‌وا كۆتینیۆ جارێكى تر درێسى لیڤه‌رپول ناپۆشێت.

ن.ش