مۆراتا : ئاسانیه‌ بتوانیت خۆت له‌گه‌ڵ خولى پریمه‌رلیگ بگونجێنیت

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 15:52


دواى ئه‌وه‌ى له‌ هاوینى رابردوو ریزى ریال مه‌دریدى جێهێشت و په‌یوه‌ندى كرد به‌یانه‌ى چێلسى ، ئه‌لفارۆ مۆراتا هێرشبه‌رى چێلسى ئینگلیزى ئاشكراى ده‌كات ئاسان نیه‌ خۆت له‌گه‌ڵ كه‌ش و هه‌واى خولى ئینگلیزى بگونجێنیت .
مۆراتا له‌ لێدوانێكیدا بۆ تۆتۆ مێركاتۆى ئیتاڵى ده‌ڵێت : بروام وایه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ وه‌رزێكى قورسه‌ و كارێكى ئاسان نیه‌ خۆت له‌گه‌ڵ كه‌ش و هه‌واى خولێكى باشى وه‌ك خولى ئینگلیزى بگونجێنیت .
هێرشبه‌ره‌كه‌ى چێلسى زیاتر ده‌ڵێت : په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان زۆر باشه‌ و به‌تایبه‌ت سیسك فابریگاس زۆر له‌من نزیكه‌ و به‌یارى كردنم له‌گه‌ڵى دڵخۆشم >

ن.ش