كاڤانى راستى ناكۆكیه‌كانى له‌گه‌ڵ نیمار ئاشكرا ده‌كات

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 16:03


یاریزانى نێو ده‌وڵه‌تى ئۆرگوایى و هێرشبه‌رى پاریس سان جێرمان ئه‌دیسۆن كاڤانى ره‌تى كرده‌وه‌ هیچ ناكۆكیه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلى و هێرشبه‌رى هاورىَ ى نیمار داسێلفا هه‌بێت .
دواى ئه‌وه‌ى نیمار له‌ هاوینى رابردوو په‌یوه‌ندى كرد به‌یانه‌ى پاریس سان جێرمان ناكۆكى له‌نێوان ئه‌ستێره‌كه‌ى سامبا و كاڤانى درووست بوو له‌سه‌ر جىَ به‌جىَ كردنى لێدانه‌ سزاكان و لێدانه‌ راسته‌وخۆكان ،به‌لاَم دواتر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كرا .
كاڤانى له‌ لێدوانێكیدا بۆرۆژنامه‌ى مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى ده‌ڵێت : له‌گه‌ڵ نیمار هیچ شتێكى تایبه‌تمان نیه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ین ، رۆژنامه‌كان چیرۆكێك درووست ده‌كه‌ن كه‌ هیچ بنه‌مایه‌كى نه‌بێت ، له‌سه‌ر ئێمه‌ پێویسته‌ ئامانجى تیپه‌كه‌مان به‌ده‌ست بهێنن .
كاڤانى زیاتر ده‌ڵێت : ئه‌و روداوه‌ له‌ ژوورى خۆ گۆرین رویدا زۆر له‌ قه‌باره‌ى خۆى گه‌وره‌ كرا ، كێشه‌ى راسته‌ قینه‌ ئه‌وه‌ بوو خه‌ڵكێك زۆر زانیارى درووستى نه‌بوو ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى رویدا لێك تێنه‌گه‌یشتن بوو .

 ن.ش