به‌رشلۆنه‌ و ریال مه‌درید ژماره‌یه‌كى نوێیان تۆمار كرد

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 16:14


هه‌ردوو یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ و ریال مه‌درید ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یان تۆمار كرد و سه‌ركه‌وتوون به‌سه‌ر سه‌رجه‌م یانه‌ ئه‌وروپیه‌كان .
پێگه‌ى ئه‌ویتاى تایبه‌ت به‌ ئاماره‌كان ئاشكرایان كردوه‌ هه‌ردوو یانه‌ى ریال مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ له‌وه‌رزى (2014-2015)تا ئێستا زیاتر له‌ (350)گۆلى تۆمار كردووه‌ .
هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌ به‌رشلۆنه‌ و ریال مه‌درید توانیویانه‌ سه‌ركه‌ون به‌سه‌رجه‌م یانه‌كانى هه‌ر پێنچ خوله‌ گه‌وره‌كه‌ى ئه‌وروپا و ، به‌رشلۆنه‌ (376)گۆلى تۆمار كردووه‌ و ریال مه‌درید (360)گۆلى تۆمار كردوه‌ .

 ن.ش