رۆناڵدۆ به‌لێدوانێكى ئاگرین و چاوه‌روان نه‌كراو رۆناڵدۆ تووشى شۆك ده‌كات

هەینی, 12 کانونی دووەم 2018 07:39


رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ى تۆپى پىَ به‌رازیلى و پێشووى به‌رشلۆنه‌ و ریال مه‌درید كه‌ به‌دیارده‌ ناسراوه‌ دووپاتى كرده‌وه‌ یاریزانى هاو نیشتیمانى نیمار داسێلفا هه‌نگاوێك به‌ره‌و دواوه‌ گه‌رایه‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى كرد به‌یانه‌ى پاریس سان جێرمانى فه‌ره‌نسى .
نیمار له‌ هاوینى رابردوو به‌برى (222)ملیۆن یۆرۆ ریزى به‌رشلۆنه‌ى جێهێشت و په‌یوه‌ندى كرد به‌یانه‌ى پاریس سان جێرمانى فه‌ره‌نسى .
دواى ئیمزا كردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پاریس سان جێرمان ،نیمار روبه‌روى ره‌خنه‌یه‌كى زۆر بویه‌وه‌ و پێیان وابوو بریارێكى هه‌ڵه‌ى داوه‌ .
رۆناڵدۆ له‌ لێدوانێكیدا كه‌ رۆژنامه‌ى ئاس بلاَوى كردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت : له‌رووى وه‌رزشیه‌وه‌ بریارى چوونى نیمار بۆپاریس سان جێرمان هه‌نگاوێكه‌ به‌ره‌و دواوه‌ .
رۆناڵدۆ زیاتر ده‌ڵێت : كاتێك به‌رشلۆنه‌م جێهێشت په‌یوه‌ندیم كرد به‌یانه‌ى ئینته‌رمیلان ،چونكه‌ خولى ئیتاڵى توانایى ركابه‌رى هه‌بوو .
له‌وه‌لاَمى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا به‌برواى تۆ به‌ده‌ست هێنانى نازناوى لیبه‌رتادۆرس باشترینه‌ یاخود خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا ، رۆناڵدۆ ده‌ڵێت : خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا .