فالفێردى باس له‌ پێكانه‌كه‌ى دیمبلى ده‌كات

هەینی, 12 کانونی دووەم 2018 07:57


ئیرنستۆ فالفێردى راهێنه‌رى به‌رشلۆنه‌ دواى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر یانه‌ى سه‌لتافیگۆ به‌ئه‌نجامى پێنچ گۆلى خاوێن له‌یارى گه‌رانه‌وه‌ى جامى شاى ئیسپانیا باس له‌ پێكانه‌ نوێكه‌ى یاریزانى فه‌ره‌نسى عوسمان دیمبلى ده‌كات .
دواى كۆتایى هاتنى یاریه‌كه‌ دیمبلى راسته‌وخۆ چوه‌ ژوورى خۆ گۆرینى یاریزانان ، راپۆرته‌ رۆژنامه‌كان ئاشكرایان كرد عوسمان له‌ ماسولكه‌كانى دواوه‌ى رانى چه‌پى تووشى پێكان هاتوه‌ .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ و له‌ لێدوانێكیدا فالفێردى بۆرۆژنامه‌ى مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى ده‌ڵێت : بروا ناكه‌م كاره‌كه‌ زۆر گرنگ بێت ، من دیمبلیم زۆر به‌باشى بینیوه‌ .

 ن.ش