تیم شیروود : رۆیشتنى كۆتینیۆ زیانێكى گه‌وره‌ بوو بۆ ریدز

هەینی, 12 کانونی دووەم 2018 08:11


تیم شیروود شى كه‌ره‌وه‌ى یاریه‌ وه‌رزشیه‌كان له‌تۆرى سكاى سپۆرت ئاشكراى ده‌كات رۆیشتنى ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلى فلیپ كۆتینیۆ بۆیانه‌ى به‌رشلۆنه‌ زیانێكى گه‌وره‌ بوو به‌ یانه‌ى لیڤه‌رپول كه‌وت .
كۆتینیۆ به‌برى (142)ملیۆن پاوه‌ند ریزى لیڤه‌رپولى جێهێشت و په‌یوه‌ندى كرد به‌یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ .
تۆرى سكاى سپۆرت لێدوانێكى تیم شیروودى بلاَو كردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت : ئاده‌م لالانا یاریزانێكى ته‌واو جیاوازه‌ له‌ فلیپ كۆتینیۆ ، ئه‌وه‌ى دووه‌م جیاوازه‌ و ئه‌م هۆكاره‌ش بوو واى كرد په‌یوه‌ندى بكات به‌یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ .
شیرود زیاتر ده‌ڵێت : رۆیشتنى كۆتینیۆ زیانێكى گه‌وره‌ بوو بۆ لیڤه‌رپول ،ئه‌سته‌مه‌ بتوانێت له‌ مێركاتۆى زستانه‌دا قه‌ره‌بووى شوێنى ئه‌م یاریزانه‌ بكاته‌وه‌ .

 ن.ش