رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید دوورخرایەوە

سێ شەممە, 16 کانونی دووەم 2018 08:45

 

بۆ یاریەکەی رۆژی پێنجشەممەی جامی شای ئیسپانیا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی بەرامبەر بە یانەی لیگانێس کە یاریەکە لە دەرەوەی سانتیاگۆ بێڕنابیۆ بەڕێوە دەچێت، رۆناڵدۆ دورخراوەتەوەو بەشداری یاریەکە ناکات.

رۆژنامەی مارکا بڵاوی کردۆتەوە رۆناڵدۆ جارێکی تر پشووی پێدەدرێت لە یارییەکانی جامی شاو ئەمجارەش بەشداری یاری لیگانێس ناکات و زیدانی راهێنەر پشت بە کەریم بنزیمە دەبەستێت و لە ئێستادا ئەو یاریزانە گەڕاوەتەوە بۆ یانەکەی و لە پێکان باشبۆتەوە.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە لە یاری چوونی قۆناغی هەشتی جامی شای ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید ببێتە میوانی یانەی لیگانێس و یاریەکەش لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک بەڕێوە دەچێت.ئەمرۆ خولی پلە یەكی كوردستان دەستپێدەكات