فیلیپ لام نهێنی وازهێنانی خۆی ئاشكراكرد

سێ شەممە, 13 شوبات 2018 08:59

 

فیلیپ لامی ئەڵمانی و ئەستێرەی پێشووی هێڵی بەرگری یانەی بایرن میونخ باس لە هۆكاری وازهێنانی یەكجارەكی لە تۆپی پێ دەكات".

لام لەكۆتایی وەرزی رابردوو وازهێنانی خۆی راگەیاند و لەدوای بوونی بە (33) ساڵ بریاریدا نەگەرێتەوە سەر چیمەنی یاریگا".

لەمبارەیەوە ، فیلیپ لام وتی : " لەسەرەتای هەموو وەرزێك لەخۆمم دەپرسی دەتوانم ئەركەكان جێبەجێ بكەم؟ ئایە توانای ئەوەم ماوە جێبەجێیان بكەم؟".

دەشڵێت : " نەمدەویست ئەو ساتە ببینم كە پرسیارەكە لەخۆم بكەم و بە نەخێر وەڵامبدەمەوە ، بۆیە بریارمدا وازهێنانی خۆم رابگەینم".


 

رێكان عزیز