بەرشلۆنە و گریزمان لە رێككەوتنی كۆتایی نزیكدەبنەوە

سێ شەممە, 13 شوبات 2018 08:58

 

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە یانەی بەرشەلۆنە بە نهێنی لەگەڵ گریزمانی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی رێکەوتووە.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە یانەی بەرشەلۆنە بە نهێنی لەگەڵ ئەو یاریزانە رێکەوتووەو ژمارە ٧ دەپارێزێت لە پێناو ئەو یاریزانە تا لە وەرزی داهاتوو گریزمان بیپۆشێت و ئەم گرێبەستەش کۆتا قسەی بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە دەبێت.

هەروەها بەرشەلۆنە درێسی ژمارە ٧ی بەکۆتینهۆ نەدا لەپێناو گریزمان و درێسی ژمارە ١٤ی بە ئەستێرە بەرازیلیەکە دا.

گریزمان نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیەو بەرازیبوونی یاریزانەکە خۆی،هەموو یانەیەک دەتوانێت گرێبەستی لەگەڵ بکات.