بەهاتریكی ئەگوێرۆ ، مانچستەر سیتی نیوكاسڵی گۆڵباران كرد

یەک شەممە, 21 کانونی دووەم 2018 06:27

 

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (24)ـی خولی نایابی ئینگلیزی هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و نیوكاسڵ یونایتد رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەدا یانەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی (3 – 1) لە یانەی میوانی بردەوە و سێ خاڵی بەدەستهێنا".

هەرسێ گۆڵەكەی یانەی مانچستەر سیتی ، یاریزانی ئەرجەنتینی (سێرجیۆ ئەگوێرۆ) تۆماریكرد ، تاكە گۆڵەكەی یانەی نیوكاسڵیش یاریزان (جاكوب مێرفی) تۆماریكرد".

بەم ئەنجامەش یانەی مانچستەرسیتی سێ خاڵی بەدەستهێنا و ئێستا بە كۆكردنەوەی (65) خاڵ پلەی یەكەمی گرتووە ، بەجیاوازی (12) خاڵیش پێش یانەی مانچستەر یونایتد كەوتووە".


 

رێكان عزیز