به‌فه‌رمى لاسانا دیارا په‌یوه‌ندى به‌ پاریس سان جێرمانه‌وه‌ كرد

سێ شەممە, 23 کانونی دووەم 2018 20:13


یانه‌ى پاریس سان جێرمانى فه‌ره‌نسى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یاریزان لاسانا دیارا ئیمزا كرد بۆماوه‌ى یه‌ك ساڵ و نیو .
یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ له‌ به‌یانێكدا ئاشكراى كرد به‌فه‌رمى و به‌شێوه‌یه‌كى ئازاد گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ دیارا ئیمزا كردووه‌ ، دواى ئه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى جه‌زیره‌ى ئیماراتى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ .
دیارا به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌توو سه‌رجه‌م پشكنینه‌ پزیشكیه‌كانى تێپه‌راند و له‌ داهاتوودا به‌درێسى ژماره‌ (19)یارى ده‌كات .
چاوه‌روان ده‌كرێت سبه‌ینىَ چوار شه‌مه‌ یاریزانه‌كه‌ى پێشووى ریال مه‌درید به‌شدارى یه‌كه‌م یه‌كه‌ى مه‌شقى یانه‌ تازه‌كه‌ى بكات له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌رى ئیسپان ئۆناى ئیمرى .

ن.ش