ئەمرۆ ئەرسناڵ و چێڵسی گڕ لەیاریگای ئیمارات بەردەدەن

چوار شەممە, 24 کانونی دووەم 2018 07:30

 

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی پێشكۆتایی پاڵەوانیەتی جامی رابیتەی یانەكانی ئینگلتەرا هەردوو یانەی ئەرسناڵ وچێڵسی رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (11:00) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (ئیمارات) لەشاری لەندەن بەرێوەدەچێت".

لەیاری چووندا هەردوو یانە لەسەر یاریگای ستامفۆرد بریچی تایبەت بە یانەی چێڵسی بە ئەنجامی (0 – 0) یەكسانبوون".

براوەی یارییەكەی ئەمرۆ راستەوخۆ دەگاتە یاری كۆتایی جامی رابیتەی ئینگلتەرا و لەوێش رووبەرووی یانەی مانچستەر سیتی دەبێتەوە كە دوێنێ لە یانەی بریستۆلی بردەوە".


 

رێكان عزیز