بۆمبێكى چێندراو له‌نێو به‌رشلۆنه‌ فالفێردى راهێنه‌رى نیگه‌ران كردوه‌

هەینی, 09 شوبات 2018 08:07


ئه‌رنسیتۆ فالفێردى راهێنه‌رى به‌رشلۆنه‌ هه‌ست به‌نیگه‌رانى به‌هۆى ئه‌م بۆمبه‌ چێندراوه‌ نێو یانه‌كه‌ى ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندى نێوان یاریزانى به‌رازیلى فلیپ كۆتینیۆ و كاپتنى یانه‌كه‌ى ئه‌ندریاس ئه‌نێستا زۆر باش نیه‌ .
له‌ مانگى رابردوو كۆتینیۆ به‌برى (142)ملیۆن پاوه‌ند ریزى لیڤه‌رپولى جێهێشت و په‌یوه‌ندى كرد به‌یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ .
رۆژنامه‌ى ئێكسبرێسى ئینگلیزى ئاشكراى كردوه‌ په‌یوه‌ندى نێوان كۆتینیۆ و ئه‌نێستا زۆر باش نیه‌ .
رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌ فالفێردى هه‌ستى به‌م كێشه‌یه‌ كردووه‌ و پێ وایه‌ وه‌ك بۆمبێكى چێندراو وایه‌ هه‌ركاتێك بیبَته‌ ده‌ته‌قێته‌وه‌ .
له‌وه‌رزى ئه‌مساڵ فالفێردى هه‌لى به‌ئه‌نێستا داوه‌ به‌شدارى بكات له‌ هه‌ندێك له‌ یاریه‌كان بكات ،به‌لاَم كۆتینیۆ ناتوانێت به‌شدارى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا بكات ،به‌لاَم بۆوه‌رزى داهاتوو ده‌بێت له‌نێوان ئه‌م دوو یاریزانه‌ زۆربه‌ى كاته‌كان یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت بۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى به‌شدارى له‌ یاریه‌كان بكات .