لەزاری خۆیەوە ، بزانە گوتی كەی شوێنی زێدان دەگرێتەوە

سێ شەممە, 13 شوبات 2018 06:31

 

خۆزێ ماریا گوتی راهێنەری ئاستە تەمەنییەكانی یانەی ریال مەدرید خۆی دەپاڵێوێت بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی تیپی یەكەم یان دووەمی ریال مەدرید".

گوتی لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت : " ئەگەر سبەی داوام لێبكرێت ببمە راهێنەری ریال مەدرید ، ئەوە هەر ئەوكات بە بەڵێ وەڵامدەدەمەوە و ئەو دەرفەتەش لەدەست خۆم نادەم".

دەشڵێت : " ئەمە خەونێكی گرنگە بۆ هەموو كەسێك بیەوێت ببێتە راهێنەری باشترین یانەی جیهان ، بۆ ئەمەش دەمەوێت كارەكانم بەتەواوی ئەنجامبدەم".

لەبارەی زێنەدین زێدانیش ، گوتی وتی : " زێدان راهێنەرێكی بەتوانایە پێویستە رێز لە كاروانەكەی بگرین ، لەماوەیەكی كەمدا زۆرترین نازناوی بردەوە ئەمەش ئەوە دەردەخات لەباشترینەكانی جیهانە".


 

رێكان عزیز