سیدۆرف لەیەكەم یاری خولی ئیسپانیا دووچاری دۆراندن هات

سێ شەممە, 13 شوبات 2018 06:38

 

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (23)ـی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی دیپۆرتیفۆ لاكەرۆنیا و ریال بیتیس رووبەرووی یەكتربوونەوە ، لەیارییەكەشدا كلارێنسی سیدرۆف یەكەم یاری دۆراند".

ئەستێرە هۆڵەندییەكە هەفتەی رابردوو ئەركی مەشقدانەوەی یانەی لاكەرۆنیای گرتە دەست ، بەڵام لەیەكەم یاریدا و لەبەردەم هاندەرانیدا بە ئەنجامی (1 – 0) بە یانەی ریال بیتیس دۆرا".

سیدۆرف بەم دۆراندنە خراپترین ژمارەی تۆماركرد و بووە یەكەم راهێنەری هۆڵەندی لەمێژووی خولی ئیسپانیا لەیەكەم یاری خۆیدا دووچاری شكست بێت".

لەئێستادا دیپۆرتیفۆ لاكەرۆنیا بە كۆكردنەوەی (17) خاڵ پلەی (18)ـی ریزبەندی گرتووە ، بەمشێوەیە بەردەوامبێت بەفەرمی دادەبەزێت بۆ ریزی یانە پلە دووەكانی ئیسپانیا".


 

رێكان عزیز