بۆگبا ئامانجى ریال مه‌درید نیه‌

شەممە, 17 شوبات 2018 14:54


راپۆرته‌ رۆژنامه‌كان ئاشكرایان كردوه‌ یانه‌ى ریال مه‌درید گرنگى به‌تواناكانى یاریزانى هێلى ناوه‌راستى فه‌ره‌نسى و یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد بۆل بۆگبا نادات بۆئه‌وه‌ى له‌ هاوینى داهاتوو پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى به‌هێز بكات .
پێگه‌ى كالشیۆ مێركاتۆى ئیتاڵى ئاشكراى كردوه‌ بۆگبا ئامانجى فلۆره‌نتینۆ پێرێزى سه‌رۆكى ریال مه‌درید نیه‌ بۆئه‌وه‌ى هه‌وڵ بدات گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئیمزا بكات .
هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شى دووپات كردۆته‌وه‌ یاریزانى به‌لجیكى و یانه‌ى چێلسى ئیدن هازارد ئامانجى سه‌ره‌كى ریال مه‌درید له‌ پێناو به‌هێز كردنى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى له‌ هاوینى داهاتوو .

 ن.ش