پیدرۆ رۆدریگز باسى له‌ میسى ده‌كات

شەممە, 17 شوبات 2018 14:55


یاریزانى نێو ده‌وڵه‌تى ئیسپانى و هێرشبه‌رى چێلسى ئینگلیزى پیدرۆ رۆدریگز باس له‌ ئه‌ستێره‌ى به‌رشلۆنه‌ و هه‌ڵبژارده‌ى جیهان لیۆنێل میسى ده‌كات و پێیوایه‌ باشترینى جیهانه‌ .
پیدرۆ له‌ لێدوانێكیدا كه‌ رۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌تالۆنىَ بلاَوى كردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت : میسى باشترین یاریزانى جیهانه‌ و زه‌حمه‌ته‌ بیر له‌ راگرتنى ئه‌م یاریزانه‌ بكه‌یته‌وه‌ .
پیدرۆ زیاتر ده‌ڵێت : روبه‌روو بونه‌وه‌ى به‌رشلۆنه‌ یاریه‌كى تایبه‌ته‌ بۆمن ، به‌لاَم كه‌مێك غه‌ریبه‌ .
له‌ كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى رۆدریگز ده‌ڵێت : ده‌بێت سه‌رنجى ته‌واومان له‌سه‌ر یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ بێت له‌ كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌ ، هه‌ندێك له‌ یاریزانه‌كانمان بۆبه‌رامبه‌ر بلوگرانه‌ ته‌وا ئاماده‌ن .

 ن.ش