به‌رشلۆنه‌ به‌رله‌گه‌شت كردنى بۆستامفۆرد بریچ سىَ خاڵى گرنگى به‌ده‌ست هێنا

شەممە, 17 شوبات 2018 16:57


له‌ چوار چێوه‌ى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى (24)خولى لالیگا سه‌نتادێرى ئیسپانیا یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ توانى سىَ خاڵى گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت به‌ر له‌وه‌ى گه‌شت بكات بۆیاریگاى ستامفۆرد بریچ ، به‌ئه‌نجامى دوو گۆلى خاوێن سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ئیبار به‌ده‌ست هێنا له‌و یاریه‌ى له‌ یاریگاى به‌له‌دى ئیبۆرا به‌رێوه‌ چوو .
له‌ گێمى یه‌كه‌م به‌رشلۆنه‌ توانى له‌ رێگه‌ى یاریزان لویس سوارێز له‌ خوله‌كى (16)گۆلى یه‌كه‌م تۆمار بكات ، هه‌رچه‌نده‌ خاوه‌ن یاریگا له‌ هه‌ولى یه‌كسان كردنه‌وه‌ى یاریه‌كه‌بوو ،به‌لاَم هه‌وڵه‌كانى بىَ ئاكام بوو .
له‌ گێمى دووه‌م به‌رشلۆنه‌ به‌هیواى گۆلى زیاتر هاته‌ نێو یاریگا ، له‌به‌رامبه‌ردا ئیبار له‌ هه‌وڵى یه‌كسان كردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كه‌ بوو له‌ خوله‌كى (66)ئه‌ركى خاوه‌ن یاریگا قورس بوو كاتێك ناو بژیوان ئه‌لیخاندرۆ خۆسىَ هێرناندێز كارتى سوورى به‌رووى فابیان ئۆریلانا به‌رز كرده‌وه‌ ، یاریه‌كه‌ به‌ره‌و كۆتایى ده‌چوو له‌ خوله‌كى (88)یاریزانى به‌رگرى ئیسپانى جۆردى ئه‌لبا گۆلى دوه‌مى تۆمار كرد و یاریه‌كه‌ به‌سوودى یانه‌كه‌ى به‌كۆتا بهێنێت به‌ئه‌نجامى دوو گۆلى خاوێن .
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ به‌رشلۆنه‌ كۆى خاڵه‌كانى كرده‌ (62)خاڵ و به‌جیاوازى ده‌ خاڵ له‌پێش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدى دووه‌م دێت ، له‌ به‌رامبه‌ردا ئیبار خاڵه‌كانى له‌ (35)خاڵ مایه‌وه‌و له‌ پله‌ى حه‌وته‌مى ریزبه‌ندى دێت .

 ن.ش