بەفەرمی ... ریال مەدرید و بەرشلۆنە رووبەرووی یەكتردەبنەوە

یەک شەممە, 18 شوبات 2018 06:54

 

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی خۆی گەیاندە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی شای ئیسپانیا بۆ یارییەكانی تۆپی باسكە و لەوێش رووبەرووی ریال مەدرید دەبێتەوە".

بەرشلۆنە لەیاری پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا بە ئەنجامی (87 – 74) لە یانەی گران كەناریای بردەوە و گەیشتە یاری كۆتایی".

بریارە ئەمرۆ یانەی بەرشلۆنە لە هۆڵی گران كەناریا لەیاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بۆ تۆپی باسكە رووبەرووی یانەی ریال مەدرید ببێتەوە".

جێی باسە ریال مەدرید خاوەنی ژمارە پێوانەییە لە بردنەوەی نازناوی جامی شای ئیسپانیا و بە (27) نازناو لە پلەی یەكەمی یانەكان دێت بەجیاوازی (4) نازناویش پێش یانەی بەرشلۆنە دێت".


 

رێكان عزیز