نهێنى گفت و گۆیه‌كى نێوان میسى و هازارد ئاشكرا بوو

چوار شەممە, 21 شوبات 2018 16:31


راپۆرته‌ رۆژنامه‌كان گفت و گۆى نێوان ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ لیۆنێل میسى و ئه‌ستێره‌ى به‌لجیكى و یانه‌ى چێلسى ئیدن هازارد ئاشكرا ده‌كه‌ن .
میسى و هازارد شه‌وى رابردوو روبه‌رووى یه‌ك بونه‌وه‌ له‌یاریگاى ستامفۆرد بریچ له‌ یارى چوونى قۆناغى شانزه‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا و هه‌ردوو یانه‌ به‌گۆلێك یه‌كسان بوون .
پێگه‌ى (DIRIO GOL)ئیسپانى ئاشكراى كردوه‌ دواى كۆتایى یارى چێلسى و به‌رشلۆنه‌ هازارد به‌میسى راگه‌یاندووه‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ له‌ كۆتایى ئه‌م وه‌رزه‌ په‌یوه‌ندى بكات به‌یانه‌ى ریال مه‌درید .
هازارد ئه‌م نهێنیه‌ى به‌میسى راگه‌یاندوه‌ بۆئه‌وه‌ى لیۆ بزانێت به‌رشلۆنه‌ ركابه‌رى ناكات بۆئه‌وه‌ى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئیمزا بكات .

 ن.ش