ریال مەدرید تۆڵەی خۆی لە بەرشلۆنە كردەوە

شەممە, 24 شوبات 2018 06:08

 

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (23)ـی خولی ئەوروپا بۆ یارییەكانی تۆپی باسكە هەردوو یانەی ریال مەدرید و بەرشلۆنە لەیارییەكی لووتكەیی رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەدا یانەی ریال مەدرید تۆڵەی دۆراندنی یاری هەفتەی رابردووی لە جامی شای ئیسپانیا كردەوە و بە ئەنجامێكی گەورە لە بەرشلۆنەی بردەوە".

ریال مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی (101) خاڵ بەرامبەر (74) خاڵ بردنەوەی تۆماركرد".

لە هەفتەی رابردوو یانەی بەرشلۆنە لەسەر حیسابی ریال مەدرید و بەجیاوازی تەنها (2) خاڵ بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا".


 

رێكان عزیز