ئەمرۆ بەرشلۆنە لەكامپ نو میوانداری گیرۆنا دەكات

شەممە, 24 شوبات 2018 06:15

 

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕی (24)ـی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و گیرۆنا رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (10:45) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (كامپ نو) لەشاری بەرشلۆنە بەرێوەدەچێت".

بەرشلۆنە پێشەنگی یانەكانی خولی ئیسپانیای گرتووە بە كۆكردنەوەی (62) خاڵ ، تا ئێستا تامی هیچ دۆراندنێكیشی نەكردووە و لەسەر رێگایەكی راست هەنگاو دەنێت بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانیا".

بەرشلۆنە بەجیاوازی (7) خاڵ پێش نزیكترین ركابەری دێت كە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدە ، كە ئێستا ئەم یانە مەدریدییە لەسەر ئاستی خولی ناوخۆ و جامی یۆرۆلیگیش ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات".

لەم یارییە بەهۆكاری هونەرییەوە هەریەكە لە یاریزانان (ئەندرێ گۆمێز و ئەلكاسێر و مینا و دینیس سوارێز) بەشداری ناكەن".


 

رێكان عزیز