رایۆلا پلانى هه‌یه‌ كێشه‌ى نێوان بۆگبا و مان یونایتد به‌م شێوازه‌ چاره‌سه‌ر بكات

شەممە, 24 شوبات 2018 16:20


مینۆ رایۆلا به‌رێوبه‌رى كاره‌كانى یاریزانى فه‌ره‌نسى و هێلى ناوه‌راستى مانچسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت كێشه‌ى نێوان بۆگبا و شه‌یتانه‌ سوره‌كان چاره‌سه‌ر بكات .
بۆگبا له‌ هه‌ردوو یارى مانچسته‌ر یونایتد به‌رامبه‌ر هیدیرسفیڵد تاون له‌ جامى یه‌كێتى ئینگلیزى و ئیشبیلیه‌ له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا .
پێگه‌ى (THE TIMES)ئاشكراى كردوه‌ رایۆلا داواى له‌ مۆرینۆ كردووه‌ له‌ باشترین هێل له‌نێو یاریگا یارى به‌بۆگبا بكات ، بۆئه‌وه‌ى كێشه‌كه‌ى به‌كۆتا بهێنێت كه‌ به‌م دوایه‌ پێوه‌ى ده‌ناڵێنێت .
بۆگبا له‌ ماوه‌ى رابردوو سه‌رزه‌نشتى مانچسته‌ر یونایتدى كرد دواى ئه‌وه‌ى شه‌یتانه‌ سوره‌كان گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یاریزانى چیلى ئه‌لێكس سانشێز ئیمزا كرد .
هاتنى سانشێز بۆمان یونایتد واى كردووه‌ مۆرینۆ شوێنى بۆگبا بگۆرێت له‌نێو یاریگادا .

 ن.ش