ميسى و بۆسكویس و رۆبه‌رتۆ نزیك بوون له‌ ریال مه‌درید

شەممە, 24 شوبات 2018 16:37


چوونى یاریزانانى ریال مه‌درید بۆبه‌رشلۆنه‌ ، وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ بۆته‌ چیرۆك و روداوه‌كانى ئیسپانیا .
مانوێل ئه‌نخیل رۆمیرۆ دۆزه‌ره‌وه‌ى پێشووى ریال مه‌درید چیرۆكێكى سه‌یر ئاشكرا ده‌كات هه‌ردوو یاریزانى به‌رشلۆنه‌ سێرجیۆ بۆسكوێس و سێرجى رۆبه‌رتۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك له‌په‌یوه‌ندى كردنیان به‌ریال مه‌درید نزیك بوون .
رۆمێرۆ دووپاتى كرده‌وه‌ بۆسكوێسمان داوه‌ت كرد تاوه‌كو بۆماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید مه‌شق بكات ، به‌لاَم به‌رشلۆنه‌ به‌بىَ ئه‌وه‌ى تاقى بكاته‌وه‌ گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئیمزا كرد ، له‌ هه‌مان كاتدا سێرجیۆ رۆبه‌رتۆ له‌ ریزى خیمناسیا یارى ده‌كرد نزیك بوو له‌ ریال مه‌درید ، به‌لاَم باوكى ئه‌م یاریزانه‌ گفت و گۆكانى وه‌ستاند له‌به‌رئه‌وه‌ى خه‌ز به‌ژیانى پایته‌ختى ئیسپانیا ناكات .
رۆمیرۆ باس له‌كۆبونه‌وه‌ى نێوان ریال مه‌درید و باوكى میسى ده‌كات ، فلۆره‌نتینۆ پێرێزى رازى كرد برى (250)ملیۆن یۆرۆ مه‌رجى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى لیۆ بدات له‌گه‌ڵ موچه‌ى سالاَنه‌ى (23)ملیۆن یۆرۆ له‌ هه‌مان كاتدا له‌پێدانى باج ببخه‌شرێت تاوه‌كو یۆنیۆى (2021)،له‌گه‌ڵ پێدانى پاداش به‌باوكى میسى ، مانوێل دووپاتى كردۆته‌وه‌ ریال مه‌درید سىَ جار هه‌وڵى داوه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ میسى ئیمزا بكات ، دواهه‌مین جار دواى رۆیشتنى نیمار بوو بۆپاریس سان جێرمان له‌ هاوینى رابردوو .

ن.ش