ئه‌وه‌ى گاریس بێل به‌رامبه‌ر دیبه‌رتیڤۆ ئالافێس كرده‌ ،چواره‌ ساڵه‌ هێچ یاریزانێكى یانه‌كه‌ى نه‌یكردووه‌

شەممە, 24 شوبات 2018 17:07


یاریزانى نێو ده‌وڵه‌تى وێڵزى و یانه‌ى ریال مه‌درید گاریس بێل توانى ئاستێكى باش تۆمار بكات له‌یارى هه‌فته‌ى (25)خولى لالیگا سه‌نتادێرى ئیسپانى و به‌ئه‌نجامى چوار گۆلى خاوێن سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا .
بێل له‌سه‌ره‌تایى گێمى دووه‌م توانى گۆلى دووه‌مى ریال مه‌درید تۆمار بكات دژى یانه‌ى دیبه‌رتیڤۆ ئالافێس .
تۆرى ئۆبتاى جیهانى ئاشكراى كردوه‌ بێل توانى خێراترین گۆل بۆریال مه‌درید له‌ گێمى دووه‌م تۆمار بكات ، ماوه‌ى چوارده‌ ساڵه‌ هیچ یاریزانێك نه‌یتوانى ئه‌م كاره‌ بكات .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ رائول گۆنزالیس له‌ ئازارى (2004)توانى تۆرى ئه‌تله‌تیك بلباو بهه‌ژێنێت دواى تێپه‌ربوونى ته‌نیا (19)چركه‌ له‌ ده‌ست پێكى گێمى دووه‌م .

 ن.ش