شوێنگرەوەی هاینكس ئاشكرابوو

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 07:50

 

رۆژنامەیەكی ئەڵمانی بڵاوی كردەوە ، راهێنەرێكی نوێ دەبێتە شوێنگرەوەی یۆب هاینكسی راهێنەری ئێستای یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی".

رۆژنامە بێڵدی ئەڵمانی بڵاوی كردۆتەوە : " كریستیان ستریچـی راهێنەری یانەی فرایبۆرگ نزیكترین كەسە بۆ ئەوەی ئەركی مەشقدانەوەی یانەی بایرن میونخ بگرێتە ئەستۆ".

سەرچاوەكە دەڵێت : " لەكۆتایی ئەم وەرزە بۆندەكەی هاینكس كۆتایی پێدێت و بەهیچ شێوەیەكیش ئامادە نییە قسە لەسەر نوێكردنەوەی بۆندەكەی بكات".

بیڵد دەڵێت : " لەهەفتەی داهاتوو گفتوگۆی نێوان كارگێری بایرن میونخ و سترێچ دەستپێبدەكات بۆ ئەوەی لەكۆتایی ئەم وەرزە شوێنی هاینكس بگرێتەوە".


 

رێكان عزیز