دیمبلی لەبارەی ریال مەدرید نهێنییەكەی ئاشكراكرد

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 07:42

 

عوسمان دیمبلی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی نهێنییەك لەبارەی پەیوەندیكردنی بە ریال مەدریدەوە ئاشكرا دەكات".

دیمبلی لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی (ESPN)ـی جیهانی وتی : " لەراستیدا من لەپێناو بەرشلۆنە هەموو بۆندێكم رەتكردەوە".

دەشڵێت : " من لەگەڵ ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمان كۆبوومەوە و قسەم لەگەڵ كرد ، كۆبوونەوەیەكی زۆر باشمان كرد بەڵام نەگەیشتینە رێككەوتن".

دیمبلی ئەوەیشی وت : " پەیوەندیم لەگەڵ ریال مەدریدیش هەبوو ، بەڵام لەپێناو بەرشلۆنە بریارمدا هەموو بۆندێك رەتبكەمەوە".


 

رێكان عزیز