بزانە ڤالڤێردی بۆچی هێرشیكردە سەر هاندەرانی بەرشلۆنە؟

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 07:16

 

ئەرنیستۆ ڤالڤێردی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بەرشلۆنە بەرووی هاندەرانی تیپەكەی دەتەقێتەوە و هێرش دەكاتە سەر هاندەرانی كامپ نو".

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردەوە : " ڤالڤێردی لەیاری یانەكەی بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید رووی لە جەماوەر كرد و رەخنەی لێگرتن".

سەرچاوەكە دەڵێت : " هۆكاری توورەبوونەكەی ڤالڤێردی بەهۆی ئەندرێ گۆمێزەوەبووە كە چەند جارێك فیكەی نارەزایەتییان بۆ لێداوە".

ماركا دەڵێت :" ڤالڤێردی لەكاتی یارییەكە رووی لە هاندەران كردووە و داوای بێ دەنگبوونی كردووە , لەبری سوكایەتی هەوڵ بدەن پشتگیری تیپەكە بكەن".

رێكان عزیز