هۆكاری مردنی كاپتنەكەی فیۆرەنتینا ئاشكرابوو

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 07:23

 

دوای ئەوەی لە رۆژی یەکشەممەو لە پێش یاری بەرامبەر بە یانەی ئۆدنێزی لە هەفتەی ٢٧ی خولی ئیتاڵیا، داڤید ئاستۆری ئیتاڵی و کاپتینی یانەی فیرۆنتینا لە ژورەکەیدا لە ناو ئۆتێلدا گیانی لەدەستداو بەو هۆیەشەوە سەرجەم یارییەکانی خولی ئیتاڵیا راگیرا.

ئەمڕۆ رۆژنامەکانی ئیتاڵیا لە زاری پزیشکەکانەوە بڵاویان کردۆتەوە داڤید ئاستۆری مردنەکەی سروشتی بووەو ئەو یاریزانە دڵی وەستاوەو بەو هۆیەوە گیانی لە دەستداوەو بە هیچ شێوەیەکی تر گیانی لە دەست نەداوە، کە پێشتر گومانی ئەوە دەکرا ئەو یاریزانە لە هوتێلەکەیدا کوژرابێت.

داڤید ئاستۆری لە دوای خۆی خێزانەکەی و کچێکی دوو ساڵی جێهێشتووە.

ئاستۆری تەمەنی ٣١ ساڵەو یاری بۆ لاوانی یانەی ئەیسی میلان کردووەو یاری بۆ یانەکانی رۆماو کالیاری و فیرۆنتینا کردووەو یاریزانی هەڵبژاردەی خوار تەمەنی ١٨ ساڵانی ئیتاڵیاش بووە.