به‌ر له‌یارى ریال مه‌درید ، هانده‌رانى پاریس سان جێرمان هه‌والێكى دڵخۆشكه‌ریان پێ گه‌یشت

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 17:10


یانه‌ى پاریس سان جێرمانى فه‌ره‌نسى ئاماده‌كاریه‌كانى بۆیارى سبه‌ینىَ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید به‌كۆتا هێنا ،بریاره‌ له‌یارى گه‌رانه‌وه‌ى قۆناغى شانزه‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا میواندارى یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ بكات .
رۆژنامه‌ى ماركا ئاشكراى كردوه‌ یاریزانى فه‌ره‌نسى كلیان میبابى به‌شدارى یه‌كه‌ى مه‌شقى یانه‌ى پاریس سان جێرمانى كردووه‌ دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى پێكانه‌وه‌ له‌ یاریگاكان دابرابوو .
رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان مۆتا و ماركینیۆس و فیراتى و باستورى به‌شداریان كردووه‌ ئه‌مه‌ش دڵنیایى داوه‌ته‌ هانده‌رانى یانه‌كه‌ هه‌موو یاریزانه‌كان جگه‌ له‌ نیمار بۆبه‌رامبه‌ر ریال ئاماده‌ن .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ نیمار به‌هۆى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ى بۆئه‌نجام دراوه‌ به‌هۆى شكانى پاژنه‌ى قاچى ناتوانێت به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید به‌شدارى بكات .

 ن.ش