فالفێردى نهێنیه‌كى مه‌ترسیدارى میسى ئاشكرا ده‌كات

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 17:30


ئه‌رنستۆ فالفێردى راهێنه‌رى به‌رشلۆنه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا دواى سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر یانه‌ه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بىَ به‌رامبه‌ر باس له‌ ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى لیۆنێل میسى ده‌كات .
فالفێردى له‌ لێدوانێكیدا كه‌ رۆژنامه‌ى ئاس بلاَوى كردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت : یارى به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید زه‌حمه‌ت بوو دڵخۆشم به‌بردنه‌وه‌ى سىَ خاڵى یاریه‌كه‌ له‌یانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید .
فالفێردى زیاتر ده‌ڵێت : یاریه‌كه‌ هه‌لى گه‌وره‌ى گۆل تۆمار كردنى نه‌بو ، دوودڵ بووم له‌گه‌رانه‌وه‌یان له‌ هه‌ر چركه‌ ساتێك بێت ، به‌لاَم سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ پێویستى به‌ماندوو بون هه‌یه‌ .
سه‌باره‌ت لێدانه‌ راسته‌خۆكه‌ى میسى گۆلى پىَ تۆمار كرد ، فالفێردى ده‌ڵێت : ئه‌و كاته‌ى راهێنه‌رى ئه‌تله‌تیك بلباو بوم بیرم له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ چۆن میسى رایبگرین له‌ جىَ به‌جىَ كردنى لێدانه‌ راسته‌وخۆكان ، گۆلى له‌ دژمان تۆمار كرد له‌دوویارى و سىَ یارى یه‌ك له‌ دواى یه‌ك ، ئێستا چێژ وه‌رده‌گرم گۆل اۆمار ده‌كات بۆبه‌رژه‌وه‌ندى ئێمه‌ .
فالفێردى نهێنى هه‌وڵه‌كانى میسى ئاشكرا ده‌كات له‌ جىَ به‌جىَ كردنى لێدانه‌ راسته‌وخۆكان و ده‌ڵێت : به‌رده‌وام میسى مه‌شق ده‌كات له‌سه‌ر جىَ به‌جىَ كردنى لێدانه‌ راسته‌وخۆكان به‌رده‌وام گۆل تۆمار ده‌كات و هیچ ئامۆژگاریه‌كى ناكه‌م چۆن لێدانه‌كان جىَ به‌جىَ بكات چونكه‌ یاریزانێكى عه‌بقه‌ریه‌ .
راهێنه‌رى به‌رشلۆنه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ قسه‌كانى و ده‌ڵێت : نازانم ده‌رباره‌ى میسى چى بڵێم ، سه‌رجه‌م ووشه‌كان به‌كۆتا هاتووه‌ ،ئه‌م گۆله‌ى تۆمارى كرد زۆر جوان بوو ،ئه‌و یاریزانێكى بىَ وێنه‌یه‌ له‌ مێژووى تۆپى پىَ ، هیچ یاریزانێك له‌ جیهان نه‌گه‌یشتۆته‌ ئاستى میسى و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بووه‌ .

 ن.ش