رۆژنامه‌ى مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى ده‌رباره‌ى رۆناڵدۆ چى ده‌ڵێت ؟

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 17:53


وا بریاره‌ سبه‌ینىَ سىَ شه‌مه‌ یانه‌ى ریال مه‌درید له‌یارى گه‌رانه‌وه‌ى قۆناغى شانزه‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا ببێته‌ میوانى یانه‌ى پاریس سان جێرمانى فه‌ره‌نسى ، رۆژنامه‌ى مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى ئاشكراى كردوه‌ رۆناڵدۆى ئه‌ستێره‌ى مێره‌نگى كه‌سێكى تایبه‌ت مه‌نده‌ له‌تۆمار كردنى گۆل له‌ یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كان .
رۆژنامه‌كه‌ كه‌تالۆنیه‌كه‌ ئاشكراى كردوه‌ رۆناڵدۆ (10)گۆلى تۆمار كردوه‌ و چوار گۆلیشى درووست كردووه‌ كاتێك به‌رامبه‌ر یانه‌كانى فره‌نسا یارى كردووه‌ به‌تایبه‌ت مه‌رسیلیا و لیۆن و ئۆكسێر و پاریس سان جێرمان .
یه‌كه‌م یارى بۆرۆناڵدۆ به‌رامبه‌ر یانه‌ى ئۆلمبیك مه‌رسیلیا بوو له‌وه‌رزى (2009-2010)له‌ قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كان ، وه‌ له‌ قۆناغى هه‌شت به‌رامبه‌ر لیۆن یارى كرد و توانى چوار گۆل تۆمار بكات له‌ دوویارى به‌شدارى كرد به‌رامبه‌ رمه‌سیلیا، وه‌ له‌ یارى گه‌رانه‌وه‌ى قۆناغى هه‌شت له‌ برنابیۆ گۆلى یه‌كسانى تۆمار كرد به‌رامبه‌رلیۆن ، به‌لاَم ئه‌م گۆله‌ به‌س نه‌بوو بۆئه‌وه‌ى یانه‌كه‌ى سه‌ركه‌وێت بۆقۆناغى چوار و ماڵئاوایى كرد .
بۆوه‌رزى دواتر ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ئۆكسێر یارى كرد له‌ قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كان ، وه‌ له‌قۆناغى دووه‌م به‌رامبه‌ر لیۆن یارى كرد له‌یانه‌ى یه‌كه‌م گۆلى تۆمار كرد و له‌یانه‌ى دووه‌م گۆلێكى درووست كرد .
له‌وه‌رزى (2011-2012)رۆناڵدۆ له‌یارى یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر لیۆن گۆلێكى درووست كرد ، له‌یارى گه‌رانه‌وه‌ دوو گۆلى تۆمار كرد .
له‌یارى چونى قۆناغى شانزه‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپاى وه‌رزى ئه‌مساڵ به‌رامبه‌ر پاریس سان جێرمان رۆناڵدۆ توانى دوو گۆل بكات و یانه‌كه‌ى به‌ئه‌نجامى سىَ گۆل به‌رامبه‌ر گۆلێك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .

 ن.ش