كامانچۆ داوا له‌ ریال ده‌كات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه‌ ئیمزا بكات

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 16:13


راهێنه‌رى ئیسپانى و پێشوى ریال مه‌درید خۆسیه‌ ئه‌نتۆنیۆ كامانچۆ داواى له‌ ده‌سته‌ى كارگێرى مێره‌نگى كردووه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلى و یانه‌ى پاریس سان جێرمان نیمار داسێلفا ئیمزا بكه‌ن .
كامانچۆ له‌ لێدوانێكیدا كه‌ رۆژنامه‌ى ئاس بلاَوى كردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت : ریال هه‌وڵ ده‌دات باشترینه‌كان بهێنێته‌ ریزه‌كانى و له‌م كاته‌دا نیمار باشترینه‌ ، بروام وایه‌ پێویسته‌ گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئیمزا بكات ،ئه‌گه‌ر به‌ر پرسیاره‌تیم هه‌بوایه‌ داواى ئه‌م یاریزانه‌م ده‌كرد .
له‌ كۆتایدا ده‌ڵێت ، له‌سه‌ر پێویسته‌ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌ست نیشان بكه‌یت كه‌ ركابه‌رى ده‌كات له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى خه‌لاَتى تۆپى زێرین .

 ن.ش