میسى نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 18:11


ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ لیۆنێل میسى له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باس له‌ گرنگترین گۆله‌كانى له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا و گۆرانكارى له‌ شێوازى یارى كردنى ده‌كات .
میسى توانى گۆلێكى سه‌رنج راكێش تۆمار بكات له‌یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ رۆژى یه‌ك شه‌مه‌ى رابردوو و جیاوازى نێوان به‌رشلۆنه‌ و رۆخى بلانكۆسى كرده‌ هه‌شت خاڵ و یانزه‌ هه‌فته‌ ماوه‌ یاریه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى لالیگا به‌كۆتا بێت .
میسى له‌ لێدوانێكیدا بۆرۆژنامه‌ى ماركا نهێنى گۆرانكارى له‌ شێوازى یارى كردنى به‌رشلۆنه‌ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت :له‌وه‌ته‌ى ساڵى رابردوو بریارمدا هه‌ڵویسَتى خۆم بگۆرم وكه‌میك له‌عمق یارى بكه‌م، به‌لاَم به‌رده‌وام بیر له‌وه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ بگه‌مه‌ گۆلى به‌رامبه‌ر و پارێزگارى له‌ تۆمار كردنى گۆلى زیاتر بكه‌م .
میسى باس له‌یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنى ده‌كات له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا و ده‌ڵێت : یه‌كه‌م یارى له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا له‌ ئۆكرانیا بوو به‌رامبه‌ر شاختار ،چه‌ند یاریزانێكى تیپى دووه‌م له‌م یاریه‌ به‌شداریان كرد ئه‌و كات بلوگرانه‌ سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا بوو بۆقۆناغى داهاتوو ،به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كى گه‌وره‌ یاریمان كرد ،ئه‌گه‌رچى تووشى شكست هاتین ،به‌لاَم هه‌ستێكى گه‌وره‌م هه‌بو بۆیه‌كه‌م جار له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا ده‌ركه‌وتین .
لیۆ باس له‌ گرنگترین گۆله‌كانى ده‌كات له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا و ده‌ڵێت : به‌رده‌وام گۆلى گرنگك هه‌یه‌ له‌وانه‌ یاریه‌كانى كۆتایى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا ، له‌ قۆناغى پێش كۆتایى ئه‌و گۆله‌ى تۆمارم كرد به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ،یاده‌وه‌رى جوانم هه‌یه‌ له‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌ له‌راستیدا حه‌ز به‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌ ده‌كه‌م و چێژ له‌یارى كردن ده‌بینم .

 ن.ش