لیڤەرپوول دوای (9) ساڵ بۆ جاری یەكەم گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنس لیگ

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 07:01

 

لەیارییەكانی گەرانەوەی قۆناغی (16)ـی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی لیڤەرپوول و پۆرتۆ رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەدا هەردوو یانە بە ئەنجامی (0 – 0) یەكسانبوون و یانەی لیڤەرپوولیش گەیشتە قۆناغی داهاتوو".

لەیاری چوون یانەی لیڤەرپوول بە ئەنجامی (5 – 0) بردنەوەی تۆماركرد ، بۆیە بەكۆی ئەنجامی هەردوو یاری و بە (5 – 0) گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی".

بەم ئەنجامەش یانەی لیڤەرپوول شان بەشانی یانەی ریال مەدرید سەركەوت بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا".


 

رێكان عزیز