زانیاری لەبارەی یارییەكەی ئەمرۆی مانچستەر سیتی بزانە

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 07:10

 

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەرانەوەی قۆناغی (16)ـی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و بازلی وسویسری رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (10:45) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (ئیتیحاد) لەشاری مانچستەر بەرێوەدەچێت".

لەیاری چوون یانەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی (5 – 0) بردنەوەی تۆماركرد و قاچێكی خۆی خستە قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنس لیگ".

مانچستەر سیتی لەسەر دەستی پیپ گواردیۆلا باشترین ئاست پێشكەش دەكات و هەفتەی رابردوو بووە پاڵەوانی جامی رابیتەی ئینگلتەرا و ئێستاش پێشەنگی خولی نایابی ئینگلیزی گرتووە".

هەرچی یانەی بازلە پلەی دووەمی ریزبەندی گشتی خولی نایابی سویسری گرتووە و بەجیاوازی (14) خاڵ لەدوای پێشەنگی خولەكە دێت".


 

رێكان عزیز