ئەمرۆ تۆتنهام و یوڤینتۆس گڕ لە ویمبلی بەردەدەن

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 08:24

 

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەرانەوەی قۆناغی (16)ـی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی و یوڤینتۆسی ئیتاڵی رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (10:45) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (ویمبلی) لەشاری لەندەن بەرێوەدەچێت".

لەیاری چوون هەردوو یانە بە ئەنجامی (2 – 2) یەكسانبوون و شەری كۆتاییان خستە یاری گەرانەوە و ئەمشەو بلیتێك دەبرن بۆ ئەوەی بگەنە قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنس لیگ".

تۆتنهام دەیەوێت خاك و جەماوە بكاتە هەوێنی سەركەوتنەكان و وەك دووەم یانەی ئینگلیزی شان بە شانی لیڤەرپوول بگاتە قۆناغی داهاتوو".

هەرچی یانەی یوڤینتۆسە دەیەوێت بە پاڵپشتی مێژوو سەركەوتن بەرامبەر یانەی تۆتنهام تۆمار بكات".

بەهەر ئەنجامێكی بردنەوە و یەكسانبوون بە ئەنجامی (0 – 0) و (1 – 1) یانەی تۆتنهام دەگاتە قۆناغی داهاتوو ، هەرچی یوڤینتۆسە بەسەركەوتن و یەكسانبوون لە سەروو (2 – 2) دەگاتە قۆناغی داهاتوو".


 

رێكان عزیز