پیپ گواردیۆلا : مانچستەر سیتی لەبیری كرد هێرش بۆ بازل ببات

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 07:19

 

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی لەدوای دۆراندنی تیپەكەی بەرامبەر یانەی بازلی سویسری ئاشكرای كرد, تیپەكەی لەبیری كرد هێرش بۆ تیپی ركابەر ببات".

گواردیۆلا هەرچەندە گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنس لیگ بەڵام دڵتەنگی خۆی بەرامبەر دۆراندنەكەی دوێنێ نیشاندا و وتی : " لە گێمی یەكەم زۆر باش بووین بەڵام لە گێمی دووەم لەبیرمان كرد هێرش ببەین".

وتیشی : " ئێمە كۆنترۆڵی یاریمان كرد بەڵام بە بروای من كۆنترۆڵكردن ئەوەندە گرنگ نییە ئەگەر نەتوانی سەركەوتن بەدەستبهێنیت".

لەكۆتاییدا گواردیۆلا وتی : " دۆراندنەكە هەڵەی من بوو چونكە هەموو كەس دەزانێت لەیارییەكدا (7) تا (8) یاریزان بگۆریت كاریگەری لەسەر ریتمی یارییەكە دروست دەكات".


 

رێكان عزیز