لەبەرامبەر (16) خولەك ، ئیبراهیمۆڤیچ (3) ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 07:34

 

رۆژنامەیەكی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە ، ئەگەر ئەم وەرزە یانەی مانچستەر یونایتد ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ ، خەڵاتێكی تایبەتی ئیبراهیمۆڤیچ دەكرێت".

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاوی كردۆتەوە : " ئەگەر یانەی مانچستەر یونایتد لە (26)ـی ئایاری ئەمساڵ ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ كە ئێستا لە قۆناغی (16)ـەیە , ئەوا زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ (2) ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی پێدەدرێت".

دەشڵێت : " ئێبرا تەنها (16) خولەك بەشداری چامپیۆنس لیگی كردووە ، بۆیە ئەگەر تیپەكە ببێتە پاڵەوان ، لە بۆندەكە وا هاتووە بڕی (3) ملیۆن یۆرۆی پێبدرێت".


 

رێكان عەزیز