كیلینی : چانسیش لەگەل جەنگاوەرەكانە

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 08:54

 

جیۆرجیۆ كیلینی بەرگریكارەكەی یانەی یۆڤانتۆس سەبارەت بە بردنەوەی تیپەكەی لە تۆتنھام و سەركەوتنیان بۆ قۆناغی ٨ ی چامپیۆنس لیگ دەڵێت : راستە ئێمە لە گێمی یەكەم فشاری زۆرمان لەسەر بوو خراپ یاریمان كرد و ئازارمان چەشت بەڵام دەمانزانی لە گێمی دووەم كارێكی گەورە دەكەین ".

كیلینی وتی : " راستە لە كۆتاییەكانی یاریەكە فشاری زۆرمان لەسەر بوو ھەروەھا چانسیش یاوەرمان بوو بەڵام چانس یش لەگەڵ ئازاكان دەبێت بۆیە ئەو چانسە بۆ ئێمە بوو ".

سەبارەت بە كریستیانۆ رۆناڵدۆ و تۆمار كردنی ئەو ژمارە گۆڵە زۆرانەی لە چامپیۆنس لیگ كیلینی ووتی : گۆڵ كردنی كریستیانۆ لە چامپیۆنس لیگ بۆتە كارێكی ئاسایی و ئەو بە چاوەرواننەكراوی گۆڵ ناكات چونكە ئەوە ٥ ساڵە باشترین گۆڵكاری ئەو خولە گەورەیەیە ئەوەش نابێت چاوەرواننەكراو".