ناسر خلێفى گرێبه‌ستێكى ئاگرینى له‌به‌رشلۆنه‌ كردۆته‌ ئامانج

هەینی, 09 ئازار 2018 04:28


ناسر خلێفى سه‌رۆكى یانه‌ى پاریس سان جێرمانى فه‌رنسى ده‌یه‌وێت له‌ مێركاتۆى هاوینه‌ شورشێكى گه‌وره‌ له‌ یانه‌كه‌ى به‌رپا بكات .
رۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌تالۆنى ئاشكراى كردووه‌ ناسر خلێفى سه‌رۆكى پاریس سان جێرمان ده‌یه‌وێت چه‌ند گرێبه‌ستێكى گه‌وره‌ ئیمزا بكات بۆبه‌هێز كردنى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى .
رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌ه‌ خلێفى چاوى له‌سه‌ر یاریزانى هێلى ناوه‌راستى كرواتى و یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ ئیڤان راكتیچ بۆئه‌وه‌ى له‌ هاوینى داهاتوو په‌لكێشى باخشه‌ى شازاده‌كانى بكات .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ پاریس سان جێرمان له‌ قۆناغى شانزه‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا ماڵئاوایى كرد له‌سه‌رده‌ستى ریال مه‌درید ئیسپانى به‌ئه‌نجامى هه‌ردوو یارى (5×2).

 ن.ش