به‌هۆى ریال مه‌درید ،ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ پاریس سان جێرمان سزا بدرێت

هەینی, 09 ئازار 2018 04:41


یه‌كێتى تۆپى پىَ ئه‌وروپا (یویفا )بریاریدا په‌راوى لێكۆلینه‌وه‌ دژى هانده‌رانى پاریس سان جێرمان بكاته‌وه‌ ، دواى ئه‌وه‌ى رۆژى سىَ شه‌مه‌ى رابردوو له‌نێو یاریگاى باخچه‌ى شازارده‌كان یاریه‌ ئاگرینیه‌كانیان هه‌ڵكرد ، كاتێك یانه‌یه‌كان میواندارى ریال مه‌دریدى كرد له‌ قۆناغى شانزه‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا .
رۆژنامه‌ى ئاس ئاشكراى كرده‌وه‌ یه‌كێتى تۆپى پىَ بریارى داوه‌ په‌راوى لێكۆلینه‌وه‌ بكاته‌وه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌م به‌كار هێنانى یاریه‌ ئاگرینیه‌كان له‌نێو یاریگا و به‌كار هێنانى تیشى لێزه‌ر .
رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌ یویفا لێكۆلینه‌وه‌ له‌سكالاَى هه‌ندێك له‌ رۆژنامه‌نوسان ده‌كات دژى هانده‌رانى پاریس سان جێرمان به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێگریان لىَ كردوون و پابه‌ندى یاساكان نه‌بوینه‌ .
رۆژنامه‌كه‌ دووپاتى كردۆته‌وه‌ له‌ (22)ئه‌م مانگه‌ یه‌كێتى تۆپى پىَ ئه‌وروپا به‌فه‌رمى بریارى كۆتایى ده‌دات .

  ن.ش