به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌روان نه‌كراو پشكنین بۆ نۆ یاریزانى تیپى یه‌كه‌مى به‌رشلۆنه‌ كرا

هەینی, 09 ئازار 2018 04:55


دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ خه‌ریكى ئه‌نجامدانى مه‌شقه‌كان بوو له‌ شارى وه‌رزشى سان خوان دیسبا ، به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌روان نه‌كراو لیژنه‌ى پشكنینى ماده‌ى وزه‌به‌خشى سه‌ر به‌یه‌كێتى تۆپى پىَ ى جیهان پشكنینى بۆنۆ یاریزانى تیپى یه‌كه‌مى ئه‌و یانه‌یه‌ ئه‌نجام دا .
رۆژنامه‌ى ماركا ئاشكراى كردوه‌ لیژنه‌ى پشكنینى ماده‌ى وزه‌ به‌خش سه‌ر به‌یه‌كێتى تۆپى پىَ جیهان گه‌یشته‌ شارى به‌رشلۆنه‌ و پشكنینى بۆ نۆ یاریزانى تیپى یه‌كه‌مى بلوگرانه‌ئه‌نجام داوه‌ :
رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌ یاریزانه‌كان بریتین له‌ سێرجیۆ بۆسكوێس ، ئه‌ندریاس ئه‌نێستا ، فیرمایلین، تیر شتیگن ، گۆمێز ، پیكى ، لۆكاس دینى ، خۆردى ئه‌لبا، باولینیۆ .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ به‌رشلۆنه‌ رۆژى چوار شه‌مه‌ى رابردوو توانى نازناوى جامى سوپه‌رى كه‌تالۆنى به‌ده‌ست بهێنێت دواى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ئیسپانیۆل به‌ئه‌نجامى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌خاڵى سزا به‌(4×2).