ئەمرۆ لەنێوان رۆما و شاختار یانەیەك بلیتی قۆناغی (16) چامپیۆنس لیگ دەباتەوە

سێ شەممە, 13 ئازار 2018 06:11

 

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەرانەوەی قۆناغی (16)ـی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی رۆمای ئیتاڵی و شاختاری ئۆكرانی رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (10:45) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (ئۆڵۆمپیكۆ) لەشاری رۆما لە وڵاتی ئیتاڵیا ئەنجامدەدرێت".

لەیاری چووندا یانەی شاختار لەیاریگای خۆی بە ئەنجامی (2 – 1) بردنەوەی تۆماركرد و ئەركی خۆی بۆ قۆناغی داهاتوو نزیككردەوە".

یانەی شاختار بەهەر ئەنجامێكی یەكسانبوون و بردنەوە راستەوخۆ دەگاتە قۆناغی داهاتوو".

هەرچی یانەی رۆمایە تەنها بۆ ئەگەری بردنەوە یاری دەكات و جگە لە (1 – 0) دەبێت بە جیاوازی (2) گۆڵ یارییەكە بباتەوە".


 

رێكان عزیز