لەكۆتاییدا بەرشلۆنە لەبارەی گەرانەوەی نیمار هاتە دەنگ

سێ شەممە, 13 ئازار 2018 06:29

 

جیۆسێپ پیبس ، وتەبێژی فەرمی یانەی بەرشلۆنە لەبەردەم راگەیاندنكاران دەركەوت و باسی لە ئەگەری گەرانەوەی نیمار كرد بۆ ریزی یانەی بلاوگرانا".

پیبس لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان كە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت : " هیچ شتێكی فەرمی نییە لەبارەی ئەوەی ئایە نیمار دەگەرێتەوە یان نا".

وتیشی : " لەراستیدا ئەو چوار ساڵی یاریكردنی لێرە زۆر بە نایابی بەرێكرد ، كاتێكیش كە لێرە رۆیشت ئێمە هیوای بەختێكی باشمان بۆ خواست ، ئێستاش هیچ شتێكی فەرمی نازانین لەبارەی ئەوەی ئایە بەنیازە بگەرێتەوە بارسا یان نا".


 

رێكان عزیز