لیڤەرپوول هەواڵە خۆشەكەی بۆ هاندەرانی ریال مەدرید بڵاوكردەوە

سێ شەممە, 13 ئازار 2018 08:21

 

رۆژنامەیەكی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە ، هاندەرانی یانەی ریال مەدرید لەلایەن كارگێری یانەی لیڤەرپوولەوە هەواڵێكی خۆشیان پێدەگات".

رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی بڵاوی كردەوە ، یانەی لیڤەرپوول بەفەرمی رازی بووە دەستبەرداری محمد سەلاحی میسری و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی تیپەكەیان بن بۆ یانەی ریال مەدرید".

سەرچاوەكە دەڵێت : " بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوول ئامادەن لەكۆتایی ئەم وەرزە سەلاح بدەنە ریال مەدرید بەڵام مەرجێكیان لەبەرامبەر ئەو پرۆسەیە داناوە".

دەیلی ستار لەبارەی مەرجەكە نوسیویەتی : " لیڤەرپوول بۆ ئەوەی رازی بێت سەلاح درێسی سپی بپۆشێت ، لەسەر ئیدارەی یانەی ریال مەدرید پێویست دەبێت بڕی (180) ملیۆن یۆرۆ بخەنە نێو خەزێنەی رێدز".


 

رێكان عزیز