بەرشلۆنە هەواڵە خۆشەكەی پێگەیشت

سێ شەممە, 13 ئازار 2018 08:34

 

رۆژنامەیەكی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە ، دەستەی پزیشكی یانەی بەرشلۆنە هەواڵێكی خۆشیان بۆ دەستەی هونەری تیپەكە ئاشكراكرد".

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاوی كردۆتەوە : " دەستەی پزیشكی یانەی بەرشلۆنە پێش یاری بەرامبەر یانەی چێڵسی لەچامپیۆنس لیگ گڵۆپی سەوزیان بۆ سێرجی رۆبێرتۆ هەڵكردووە".

رۆبێرتۆ بەهۆی پێكانەوە كە لەیاری بەرامبەر مەلەگە لە شەممەی رابردوو دووچاری هات بڵاوكرایەوە گوایە ئەو یاریزانە ناتوانێت لەیاری چێڵسی ئامادەبێت".

بە بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هاندەرانی بەرشلۆنە دڵخۆش دەبن چونكە رۆبێرتۆ دوێنێ مەشقەكانی بە ئاسایی ئەنجامداوە و بریاریشە ئەمرۆ لە دواین مەشقی تیپەكە ئامادە بێت پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی بلوز".


 

رێكان عزیز