ریال مەدرید بەهۆی زێدانەوە گورزێكی كوشندە لە بەرشلۆنە دەدات

شەممە, 17 ئازار 2018 08:16

 

ماڵپەرێكی هەواڵی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید بە سەركردایەتی زێدان بەنیازە گورزێكی كوشندە لە بەرشلۆنە بدات".

ماڵپەری (دۆن باڵۆن) بڵاوی كردۆتەوە ، یانەی ریال مەدرید بەنیازە بۆند لەگەڵ ساموێا ئۆمتیتی واژۆ بكات ، بۆ ئەمەش دەیەوێت سود لە زێدان وەربگرێت".

ماڵپەرەكە وتیشی : " ئۆمتیتی دەیەوێت لە بەرشلۆنە بچێتە دەرەوە ، بۆ ئەمەش ریال مەدرید دەیەوێت بەهۆی رەگەزنامەی ئۆمتیتییەوە كە فەرەنسییە لەرێگای زێدانەوە قسە لەگەڵ هاونیشتیمانییەكەی بكات و رازی بكات بچێتە مەدرید".

بۆندەكەی ئۆمتیتی تا ساڵی (2021) بەردەوام دەبێت ، نرخی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەیشی دەگاتە (60) ملیۆن یۆرۆ".


 

رێكان عزیز