پێنچ هۆكاری ئاگرین وا دەكات نیمار پاریس سان جێرمان جێبهێلێت

شەممە, 17 ئازار 2018 11:17


راپۆرتەرۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردوە پێنچ هۆكار وا دەكات نیمار داسێلفا ئەستێرەی بەرازیلی پاریس سان جێرمان جیًبهێڵێت لە هاوینی داهاتوو .
رۆژنامەی مۆندۆ دیبەرتیڤۆی كەتالۆنی ئاشكرای كردوە لەبەر ئەم هۆكارانە نیمار دەیەوێت پاریس سان جێرمان جێبهێلێت :
هۆكاری یەكەم / توندو تیژی یاریزانانی تیپی بەرامبەر لە خولی فەرەنسی وای كردوە ئەم یاریزانە بیر لە رۆیشتن بكاتەوە ، نیمار لەماوەی (20)یاریدا (104)جاری لێدراوە لە خولی فەرەنسی واتە لە هەیە یاریەك (5.2)هەڵەی لەدژی ئەنجام دراوە .
لەبەرامبەردا چوار وەرز لە خولی ئیسپانیا یاری كرد تەنیا (431)جاری لێدراوە لە (123)یاریدا واتە لە هەر یاریەك (3.5)جار لێدراوە .
هۆكاری دووەم / ناو بژیوان : نیمار بروای وایە ناوبژیوانانی خولی فەرەنسی زۆر خراپن و یاری مەرسلیا بەنمونە دەهێنێتەوە كارتی سووری وەرگرت و بۆ دوو یاری سڕ كرا .
هۆكاری سێیەم / ئاستی هونەری خولی فەرەنسی : نیمار بروای وایە ئاستی هونەری ئەم خولە دوورە لەوەی پێش بینی دەكرد ، بەڵكۆ ئارەزوی دەكرد بچێتە خولی ئینگلیزی بۆئەوەی نازناوی تۆپی زێرین بەدەست بهێنێت ، بەڵام پێكانی نیمار ئەم یاریزانەی بێ‌ هیوا كرد .
هۆكاری چوارەم / گەشتی یانە پاریسیەكە بەر لەیاریەكانی خولی فەرەنسی بەرۆژێك ئەمەش وای كردوە نیمار سەرنجی كەتر بێت ، لەگەڵ بەرشلۆنە لە هەمان رۆژی یاری گەشتی دەكرد .
هۆكاری پێنچەم / نیمار لە هەندێك یاریگای تیپی ركابەری پاریس سان جێرمان رازی نیە ،چونكە لایەنی سەلامەتی پەیرەو نەكراوە ئەمەش بۆیاریزانەكان مەترسیدارن ، لەماوەی رابردوو زۆر سكاڵای لەسەریاریگاكان هەبووە لەلایەن چەند ئەستێرەیەكی یانە پاریسیەكە .

 ن.ش